حکومەتی عێراق مەرجێک بۆ ناردنی 200 ملیارەکەی هەرێم دادەنێت

لڤین: 

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق مەرج بۆ ناردنی 200 ملیارەكە بۆ هەرێم دادەنێت  دەڵێت ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان پێوەی پەیوەست نەبێت ئەوا  200 ملیارەكە نانێرێت.

بڕیاری ژمارە 8ی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە ساڵی 2022 دەرچووە، تیایدا دەڵێت “دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان تاوەكو ئاداری داهاتوو سەرجەم ژمێرە كۆتاییەكانی لەگەڵ بەغدا پاكتاو بكات”.

لە نوسراوەكەدا هاتووە: بەپێی بڕیاری ژمارە 8ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە ساڵی 2022، لەسەر پێشنیازێكی بەپەلەی وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە دوو لە 11/1/2022 بڕیاری دا:

1- وەزارەتی دارایی بڕی 200 ملیار دینار بۆ شایستە دارایی و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی كانوونی دووەم خەرج بكات.

2 – دیوانی چاودێری دارایی وردبینی داتاكانی تایبەت بە داهاتە دەستكەوتووەكانی نانەوتییەكان دەكات، ئەوەش بەهاوئاهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان تاوەكو 1/3/2022 لە بری 1-12-2021.
200 ملیار دینارەكە ئەو بڕە پارەیەیە بەغدا و هەولێر لەسەری رێككەوتبوون كە بەغدا لەبری بڕێك نەوت و وەك تەواوكاریی مووچە بۆ هەرێمی دەینێرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button