مەکگۆرک: بیرکردنەوە لە ئێرانی خاوەن چەکی ئەتۆم ناهێڵێت بخەوم

لڤین:

رێکخەری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رایگه‌یاند، بیرکردنەوە لە ئێرانێکی خاوەن چەکی ئەتۆمی ناھێڵێت شەوان بخەوم.

برێت مەکگۆرک لەوتارێكدا لەچوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندێکی پەیمانگای کارنگی، رایگه‌یاند “گەڕی ھەشتەمی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران کە لە ڤیەننا بەردەوامە خەریکە کۆتایی دێت و چانسی گەیشتن بە رێککەوتن ھەیە و بە ھەمان شێوە چانسی نەگەیشتن بە رێککەوتن زۆر بەرزە. بۆ ھەردوو سیناریۆكه‌ش لەوپەڕی ئامادەباشیداین”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد “بیرکردنەوە لە ئێرانێکی خاوەن چەکی ئەتۆمی ناھێڵێت شەوان بخەوم، بەڵام لەوە دڵنیاتان دەکەمەوە کە بە ھیچ شێوەیەک ئەوە نابێت”.

ئەو وتیشی: گرنگترین ئامانجی ئەمریکا لە سوریا باشترکردنی دۆخی مرۆییە لەرێگەی کردنەوەی دەروازە مرۆییەکان بەمەبەستی گەرەنتی کردنی گەیاندنی هاوکارییەکان.

وتیشی، ئامانجێکی دیکە پاراستنی رێککەوتنامەکان و ئاگربەستەکان و بەردەوامبوونە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش و قاعیدە. دەشڵێت شکستهێنانی وڵاتان بۆشاییەکی گەورەی دروستکردووە و ئەمەش رێگەی لەبەردەم گروپە چەکدارەکان خۆشکردووە لەو ناوچانەدا بمێننەوە، ئەمەش بەردەوام زیانی بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا گەیاندووە.

رێخکەری کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەوەتەیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا، هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان یارمەتی هێزەکانی سوریای دیموکراتییانداوە لە رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش لە رووداوەکەی بەندیخانەی غوێران لە باشوری حەسەکە. وتیشی، ئەمەش بەڵگەیەکی روونە لەسەر بوونی مەترسییەکانی داعش.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button