هێڵی ئاسمانی عێراقی: بە هۆی موشەکەکانی ئەمڕۆوە زیان بە فرۆکەیەکی کۆنمان کەوتووە

لڤین:
هێڵی ئاسمانی عێراقی رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشی موشه‌كییه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداد زیان به فڕۆكه‌یه‌كیان گه‌یشتووه.
هێڵی ئاسمانی عێراقی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی هێرشی موشه‌كی سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداد، زیان به فڕۆكه‌یه‌كیان گه‌یشتووه كه له كاركه‌وتبوو و له ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه راگیراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، گه‌شته‌كانی هێڵی ئاسمانی عێراقی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداد به‌رده‌وامن.
ئەو ڕاگەیەندراوەش دوای ئەوە هات کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەس موشەک ئاراستەی بنگەی ڤیکتۆریای هێزەکانی ئەمریکا کرا و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.