ماڵێک و ئوتۆمبێلێک لە سەیدسادق سوتان

لڤین:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ماڵێک و ئۆتۆمبێلێک سوتان، کە باس لەوە دەکرێت سوتێندرابێت و پۆلیسیش لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.
کاتژمێر 3 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ماڵێک لەقەزاى سەیدسادق بەهۆی ئاگرەوە سوتا کە ئۆتۆمبێلێکی گرانبەهاشی لە نێودا بووە وسوتاون.
هەرچەندە لە ڕووداوەکەدا زیانی گیانی نەبوو بەڵام زیانێکى زۆرى مادىى بەر خانووماڵى هاوڵاتیەکە کەوتووە، پۆیس لە شوینی ڕووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
دەوترێت ئەو ئاگرە زیانەکانی بە ٨٠ هەزار دۆلار مەزەندە دەکرێت و سوتێندراوە، بەڵآ تا ئێستا بە فەرمی لەو بارەیەوە زانیاری تەواو لەبەر دەست نییە.