پێشبینیەکانی ئەمڕۆ و سبەینێی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینیەکانی خۆی بۆ دۆخی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان و شارە جیاوازەکان بڵاویكردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەمڕۆ هەینی ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەکان و بارانیش بەشێوەی پچڕ پچر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیەکە پێشبینی کردووە سبەینێ شەممە ئاسمان لە نێوان هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نمەبارانی پچڕ پچر لە پارێزگاکاندا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button