سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ بەرهەم ساڵح کۆبویەوە

لڤین:
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند ئەمڕۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کۆبونەتەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی نوسینگەکەی، محەمەد حەلبوسی، پێشوازی کرد لە دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق.
لە بارەی ناوەڕۆکی دیدارەکە ڕایگەیاندووە “گفتوگۆ سەربارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات کرا، و تەئکید کرایەوە لەسەر گرنگی تەواو کردنی ئیستحقاقی دەستوری و پێکهێنانی حکومەتێک پارێزگاری لە بەرژەوەندی باڵای وڵات بکات و داخوازی گەل بەدیبێنێت”.
ئەوەش لە کاتێکدایە حەلبوسی وەک ڕێککەوتنی لەگەڵ سەدر و بارزانی کردووە و بەرهەمساڵحیش کاندیدە بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی کۆمار لە بڕیارە لە ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە لە پەرلەمان ئەنجام بدرێت.