قوباد تاڵەبانی: تەقدیرێکی زرۆم هەیە بۆ دواھەمین نەبەردی و گیانفیدایی هەسەدە

لڤین:
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی زیندانی غوێران ڕایگەیاند تەقدیرێکی زۆرم ھەیە بۆ دواھەمین نەبەردی و گیانفیدایی ھێزەکانی سوریای دیموکرات، داعش دەیانویست لە ڕێگەی دروستکردنی ڕووداوێکی ئاڵۆزەوە، ئارامیی ناوچەکە بشێوێنن.
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند: تەقدیرێکی زۆرم ھەیە بۆ دواھەمین نەبەردی و گیانفیدایی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، کە توانییان تیرۆریستە‌ داعشە ھەڵاتووەکانی گرتووخانەی غوێران دەستگیر بکەنەوە.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەشڵێت: تیرۆریستانی داعش دەیانویست لە ڕێگەی دروستکردنی ڕووداوێکی ئاڵۆزەوە، ئارامیی ناوچەکە بشێوێنن و ڕیزەکانی خۆیان پتەو بکەنەوە.
تاڵيبانی ئاماژەی بە ھاوخەمیی خۆی بۆ کەسوکاری شەھیدانی ئۆپەراسیۆنەکە کردووە و ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازێت و ڕاشیگەیاند: ئەم ڕووداوە پێمان دە‌ڵێتە‌وە‌ کە؛ داعش ھێشتا مەترسییەکی زیندووە‌ و دەبێت لە ھەرێمی کوردستان و عێراقیش لێیان غافڵگیر نەبین و لە ئامادەباشیدا بین. ئەرکی ھەمووشمانە، بەرەنگاریان ببینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button