وادەی کۆبونەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاریکرا

لڤین:
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند ڕۆژی 31ی ئەم مانگە ناوی کاندیدەکانی سەرۆک کۆماری بڵاو دەکەنەوە و ڕۆژی 7ی شوباتیشی بۆ دانیشتنی پەرلەمان دیاریکردووە.
دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆبونەوەیەکدا بڕیارماندا ناوی هەموو کاندیدەکانی پۆستی سەرۆک کۆمار ئەوانەی مەرجە یاساییەکانیان تێدایە ڕۆژی دووشەممە 31 ی کانونی دووەم ڕابگەیەندرێت.
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی وتووە، ڕۆژی دووشەممە 7 ی شوبات وەک وادەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاریکرا.