وەزیری تەندروستی: لەسەدا 70ی نەخۆشانی کۆرۆنا توشبووی ئۆمیکرۆنن

لڤین:
وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دۆخی کۆرۆنا لەهەرێم ئاستی بەرزبوونەوەدایە و زیاتر لەسەدا 70ی نەخۆشەکان تووشبووی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆنن.
 سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێم بە ماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاند “دۆخی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان لە ئاستی بەرزبوونەوە و بڵاوبونەوەدایە، بەڵام ھێشتا بەردەوامین لە خۆپارێزی و دەبێت ھاوڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی”.
وتیشی: زیاتر لەسەدا 70ی نەخۆشەکان تووشبووی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆنن، دۆخی توشبووەکان جیاوازە بەڵام بەشێوەیەکی گشتی بارودۆخی توشبووەکان خراپ نیە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ڤاکسین لێدان لە ھاوڵاتیان بەردەوامەو ڕێژەکەش لە بەرزبوونەوەدایە، ئێمەش بەردەوامین لە دابینکردنی ڤاکسین بۆ ھاوڵاتیانمان، ھاوکات بڕیارمانداوە منداڵانی سەرووی ٦ ساڵیش دەتوانن ڤاکسین وەربگرێت، بۆیە ھانی ھەموو خەڵکی دەدەین لە وەرگرتنی ڤاکسین”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button