خوێندنی باڵا ریزبەندی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە

لڤین:
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ریزبەندی زانکۆکانی هەرێمی کوردسانی بڵاوکردەوە و زانکۆی سلێمانی یەکەم و سەڵاحەدین دووەم و دهۆکسێیەمی زانکۆ حکومییەکانیان گرتووە.
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێدا ریزبەندی زانکۆ حکومی و تایبەتییەکانی بڵاوکردوەتەوە، بەگوێرەی لیستەکەش زانکۆی سلێمانی یەکەمی ریزبەندییەکەیە سەڵاحەدین دووەم و دهۆک سێیەمە.
هەر لە لیستەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا زانکۆی هەولێری پزیشکی و زانکۆی پۆلۆتەکنیکی هەولێر و زانکۆی زاخۆ پلەی چوارەم تا شەشەمیان هەیە.