بارزانی قاچی خوشکەزایەکی خۆی دەشکێنێت

لڤین:

هێزێکی تایبەتی پارتی هاوسەر و سێ کوڕ و خوشکێکی سەرۆکی ئەو حزبە دەستگیردەکەن بە تۆمەتی پێدانی زانیاری بە ژمارەیەک کونسوڵخانە و سەرکردەکانی یەکێتی قاچیکی دەشکێنن.

بەپێی ئەوزانیارییانەی دەست لڤین کەوتووە، لە ماوەی ڕابردوودا هێزێکی تایبەتی دژەتیرۆری پارتی و لیوای تایبەت کەراستەوخۆ لەلایەن مەنصور بارزانی کوڕی مەسعود بارزانی سەرپەرشتی دەکرێت تەواوی خانەوادەی لەیلا مەلا مستەفا بارزانی، خوشکی مەسعود بارزانی دەستگیر دەکەن.

زانیارییەکانی لڤین ئاماژە بۆئەوەدەکەن، ئەو ئۆپەراسیۆنە بەسەرپەرشتی لیوا یوسف ئەحمەد مەلاسوار پاسەوانی تایبەتی بارزانی و ئەنجامدراوە و تێیدا لەیلا و عایز مسری بارزانی هاوسەری لەیلا و سێ لە کوڕەکانی دەستگیر دەکەن.

سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرای دەکەن پاش چەند ڪاتژمێرێك لەیلای خوشڪی مەسعود بارزانی و دوو ڪوڕی ئازاد دەڪرێن و ڪوڕە گەورەڪەی بەناوی (محرس  عایز مسری بارزانی) بە دەستبەسەرڪراوی دەهێڵنەوە لە سەری ڕەش.

سەرچاوەکانی لڤین ئاشکراشی دەکەن بە فەرمانی بارزانی باوک، وەیسی مەسعود بارزانی بەتوندی لە (محرس بارزانی) پورزای دەدات و قاچێکی دەشکێنێت، ئەوەش بە تۆمەتی پێدانی زانیاری بە ڪونسوڵخانەی ئەمریڪا و ئیسرائیل و لەوڵاتانی دیکە و سەرکردەکانی یەکێتی.

ماوەی چەند مانگێکە کێشە ناوخۆییەکانی ناو خێزانی بارزانیەکان ڕوولە تەقینەوەی زیاتر دەکات و لە ماوەی ڕابردوودا ئەدهەم بارزانی، ئامۆزای مەسعود بارزانی چەندین نوسینی بلاوکردەوە و هێرشی توندی کردە مەسعود بازرانی سەرۆکی پارتی و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لە کاردانەوەی ئەوەشدا پارتی دیموکراتی کوردستان موچەی تەواوی پاسەوانەکانی (ئەدهەم بارزانی)یان بڕی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button