وەزارەتی شارەوانی: لێخۆشبوونی لە 15%ی قەرزی كرێی ئاو کاتیە

لڤین:

وەزارەتى شارەوانى هەرێم رایگەیاند، بڕیارى لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزی كرێی ئاو تا ماوەیەکى دیاریکراو بەردەوام دەبێت و پێویستە هاوڵاتییان پەلە بکەن بۆ سەردانى بەڕێوەبەرایەتییەكان.

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست “ناس کورد” کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئێستا ئەو هاوبەشانەی كە قەرزاری كرێی ئاون، بەشێوەیەكی بەرچاو سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی و فەرمانگەكانی ئاو دەكەن، بۆ ئەوەی لە بڕیاری لێخۆشبوونی ئەو ڕێژەیە سوودمەند بن.

دەشڵێت، بڕیاری لێخۆشبوونی كرێی ئاو، تا ماوەیەكی دیاریكراو بەردەوام دەبێت، بۆیە پێویستە هاووڵاتییان بەزوویی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكان بكەن و لە بڕیارەكە سوودمەند بن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button