رێكخەری ئاهەنگێك بە 5ملیۆن دینار سزادرا
لڤین: لە باكوری رۆژئاوای بەغداد، خاوەنی ئاهەنگێكی هاوسەرگیری بەهۆی ئەوەی سەرپێچی ڕێنماییەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی كردوە بە پێنج ملیۆن دینار غەرامەكردن سزادا.
شانەی راگەیاندنی سەربازی عێراق رایگەیاند، هێزێكی سەر بە فەرماندەی پرۆسەكانی بەغداد، بە هاوبەشی لەگەڵ تیمە تەندروستییەكان، كەسێكیان دەستگیركردوە و بە بڕی پێنج ملیۆن دینار غەرامەیان كردووە، بەهۆی ئەوەی لەناوچەی حوڕیەی بەغداد هەستاوە بە رێكخستنی ئاهەنگێكی هاوسەرگیری لەنێوان كوڕ وكچێكدا.
شانەی راگەیاندنی سەربازی هۆكاری سەرەكی سەپاندنی ئەو بڕە غەرامەیە و دەستگیركردنی ئەو هاوڵاتیەی بۆ ئەوەگەڕاندەوە، رێكخەری ئاهەنگەكە، سەرپێچی لە رێنماییەكانی لیژنەی باڵای سەلامەتی و نیشتمانی عێراق لەبارەی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووە.