سێ موشەک لە ئەنبار کەوتنە خوارەوە

لڤین:

چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویانکردەوە کەمێک پێش بە ئاراستەی میوانخانەی محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە قەزای کرمەی سەر بە فەللوجە لە پارێزگای ئەنبار چەند موشەکێک کەوتونەتە خوارەوە.

بەپێی زانیارییەکان چەند موشەکێک  ئاراستەی میوانخانەکەی حەلبوسی کراوە، موشەکەکان لە سێ شوینی جیاواز کەوتونەتەخوارەوە و جگە لە زیانی گیانی دوو هاوڵاتیش بریندار بوون کە یەکیان منداڵە.

هێزە ئەمنیەکان لە ناوچەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی یەکێک لە موشەکەکان نەتەقیوەتەوە.

هیچ سەرچاوەیەکی ئەمنیش بە فەرمی باسی لەوە نەکردووە کە موشەکەکان ئاراستەی ماڵی محەمەد حەلبوسی کرابن چونکە ئەو شوێنانەی موشەکەکانی لێکەوتووەتەخوارەوە شوینی جیاوازن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button