بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

لڤین:

بزوتنەوەی گۆڕان، هەڵوێستی خۆی لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق ئاشكرا دەكات و داوا لە لایەنەكان دەكات لە ناوخۆدا ڕێککەوتن بکەن.

بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەولەویەتی ئەم قۆناغەی خەباتی سیاسیی نەتەوەكەمان لە بەغداد، پێكەوەكاركردنە بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێم و حكومەتی ئیتحادی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ بەغداد داوای رێككەوتن و كردنەوەی گرێكوێرەی كێشەكان لەناوخۆدا دەكەین. بۆ ناوخۆیی ھەرێمیش رێزگرتن لە جیاوازییەكان و كێبڕكێی دیموكراتی

دەقی راگەیەندراوەكە:

راگەیەندراوێك لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە

‎دوابەدوای پرۆسەی ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق، پرسی دیاریكردنی كەسایەتیەك بۆ سەرۆكایەتی كۆمار كە پشكی كوردە؛ بووەتە مژارێكی گەرم و ململانێی توندی حیزبی بەدوای خۆیدا ھێناوە. ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لەسەر كاركردن بۆ جێبەجێكردنی ستراتیجێكی نیشتیمانی كوردستانی لە بەغدا دەكەین، كە لەبری ململانێ بۆ بەدەستھێنانی پۆست و ھێنانەدی خواستی حیزبی؛ كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی خاك و دەسەڵات و سامان و پێشمەرگە بۆ چوار ساڵی داھاتو بكرێت.

‎بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و نیشتیمانی كورد لەناو ھاوكێشەی نوێی عێراق و، دۆخی سیاسیی و ئیداری و ئابوری و ئاسایشی ئەم وڵاتە وادەخوازێت؛ بە یەكگوتاری كوردستانی لەسەر بنچینەی پاراستنی دەستكەوتە دەستورییەكان بەیەكەوە كاربكەین، نەك سەنگەر لەیەك بگرین، چونكە سەنگەرلەیەكگرتن و پەرتەوازەیی لە بەغدا كاریگەری راستەوخۆی لەسەر پرۆسەی سیاسی ھەرێم دەبێت و دەرگای مەترسی گەورەتر بە رووی ھەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانیە دابڕێندراوەكان دەكاتەوە.

‎ئەولەویەتی ئەم قۆناغەی خەباتی سیاسیی نەتەوەكەمان لە بەغدا، پێكەوەكاركردنە بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێم و حكومەتی ئیتحادی بە ئامانجی دەستەبەركردنی شایستە داراییەكانی ھەرێم و بەپیرەوەچونی داخوازییەكانی هاوڵاتیان، بۆ رەخساندنی ھاوبەشییەكی سیاسیی راستەقینەی كورد لە دەزگای بڕیاردانی سیاسیی عێراق، بۆ جێبەجێكردنی مادە دەستورییەكان و چارەسەركردنی كێشەی خاك و مادەی ١٤٠، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پێشمەرگە و بودجە و دابینكردنی موچە بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم، بۆ پێداگیری لەسەر دروستكردنی ئەنجومەنی ئتیحادی و كاركردن بە پرەنسیپەكانی سازان و هاوسەنگی بۆ حوكمڕانی.

‎ئەزمونی عێراقی نوێ دەریخستوە پۆست و كورسی و وەزارەتەكان، ھۆكاری بەھێزكردنی پێگە و سەنگی كورد نەبون، ململانێی كەسی و حیزبیش بە قازانجی جێبەجێكردنی مافە دەستورییەكان نەشكاونەوە، لەبەرئەوە بۆ بەغدا داوای رێككەوتن و كردنەوەی گرێكوێرەی كێشەكان لەناوخۆدا دەكەین. بۆ ناوخۆیی ھەرێمیش رێزگرتن لە جیاوازییەكان و كێبڕكێی دیموكراتی بۆ خزمەتكردنی خەڵك و، پەیرەوكرنی بەرنامەیەكی نیشتمانی بۆ چاكسازی سیاسیی و كارگێری و دارایی، بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و باشكردنی بژێوییەكانی ژیانی ھاوڵاتیان لەپێشینەیی ئەركە سیاسیەكان دەزانین.

‎بزوتنەوەی گۆڕان
‎٢٥ی١ی٢٠٢٢



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button