خشتەی موچەی سبەینێ ڕاگەیەندرا

لڤین:

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەشێک لە لیواکان دابەش دەکرێت.

بەگوێرەی ویەت سەرچاوەیەک لە گەنجینەی سلێمانی، سبەینێ چوارشەممە 26-1-2022، موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەشێک لە لیواکان دابەش دەکرێت.

هاوکات بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.

ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی دابەشکردنی موچەی مانگی 12ی خانەنشینان لە سلێمانی و هەڵەبجە کێشەی تێدایە و ماوەی دوو ڕۆژە خانەنشینان دەڵێن بانک پێمان دەڵێت پارە نەماوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button