سەدر: هادی عامری قایل بوو بەشداری حکومەتی زۆرینە بکات بەڵام دواتر پەیشمان بوەوە

سەدر:
لڤین:
رێبەری رەوتی سەدر و براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق ئاشکرای کرد کە هادی عامری سەرەتا قایل بووە بەشداری حکومەت بکات بە بێ لایەنەکانی دیکە بەڵآم دواتر پەشیمان بووەتەوە.
موقتەدا سەدر لە وتارێكی ڤیدیۆیدا وتی: پێشوەخت داوام لە لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی (مالیكی، عامری، قەیس خەزعەلی، فالح فەیاز، حەیدەر عەبادی، عەممار حەكیم) كرد بێنە نەجەف بۆ تاوتوێكردنی كاروبارەكان، بەڵام رەتیان كردەوە.
دەشڵێت: دواتر بڕیارمدا من بچم بۆلایان، رەزامەندیان نیشاندا سەردانیان بكەین، واتە ئەوان ئامادە نەبوون بێن بۆ لای من، بەڵام رازی بوون بەوەی من سەردانیان بكەم، من لەپێناو بەرژەوەندی شیعەدا سەردانم كردن.
ئاشکرای دەکات لە كۆبونەوەكەی بەغداد، بە لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی وتووە، ئەگەر ئێوان حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی دروست دەكەن، ئەو دەبێت بە ئۆپۆزسیۆن دەشڵێت: ئەوان رەتیانكردەوە من ببم بە ئۆپۆزسیۆنو خۆشیان ئامادە نەبوون ببن بە ئۆپۆزسیۆن، واتە نە من ئۆپۆزسیۆنو نە ئەوان، نە من حكومەتی زۆرینەی نیشتمانیو نە ئەوان !
سەردە دەشڵێت: كوردو سوننە حزبیان تێدایە لە دەسەڵاتو هەشیانە ئۆپۆزسیۆنن، لە شیعەش بەهەمان شێوە. بە هەندێك لە لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیم وت دەتوانن بەشداری لە حكومەتی زۆرینەی نیشتمانیدا بكەن.
ڕونیشیدەکاتەوە کە ئەو بە عامریو فالح فەیازی وتوو هاوپەیمانێتی لەگەڵ نوری مالیكی ناكات و هادی عامری قایل بووە بەوەی بەبێ مالیكی بەشداری لە حكومەتی زۆرینەی نیشتمانیدا بكات، بەڵام دوای چەند رۆژێك پەشیمان بووەتەوە.
لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەڵێت: داواكاریی بەردەوامی ئێمە رێكخستنەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبییە، نەك هەڵوەشاندنەوەی حەشد.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21