پۆلیسی سلێمانی: سێ کەس لە ڕێگەی پەیجێکی فەیسبووکەوە نوشتە و فاڵیان گرتووەتەوە

لڤین:
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌تۆمه‌تى فێڵكردن له‌هاوڵاتیان له‌رێگه‌ی په‌یجێكی فه‌یسبوكه‌وه، سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران، کە نوشتە و فاڵیان گرتووەتەوە.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى چوارچرا سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له‌ڕێگه‌ى نوشته‌و فاڵ گرتنەوه‌وه فێڵیان له‌هاوڵاتیان كردبوو.
پۆلیس ده‌ڵێ، دواى ئه‌وه‌ى هاوڵاتییه‌ك سكاڵاى له‌بنكه‌ى پۆلیسى چوارچرا تۆماركرد له‌دژى سێ تۆمه‌تبار كه له‌ڕێگه‌ى نوشته‌و فاڵ گرتنەوەوە فێڵى لێكراوه‌و بڕى 600 دۆلاریان لێسه‌ندووه، مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى چوارچرا لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌ستپێكردوو دواى وه‌رگرتنى بڕیارى دادوه‌ر توانرا هه‌رسێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت که فێڵیان له‌هاوڵاتیان كردووه‌و له‌ڕێگه‌ى په‌یجێكه‌وه له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك هاوڵاتیانیان فریوداوه.
لە بارەی ناسنامەی ئەو کەسانەوە پۆلیس وتویەتی له‌ئێستا تۆمه‌تباران:ه ، م ، ع له‌دایكبووى 1993 و ه ، م ، ع له‌دایكبووى 1991 و ر، ن ، م له‌دایكبووى 1991 به‌بڕیارى دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.