سکاڵاکانی دژی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بوون بە چوار سکاڵا

لڤین:
دادگای فیدڕاڵی عێراق ته‌ماشای دوو سكاڵای تر ده‌كات له‌باره‌ی ناده‌ستوریبوونی كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌می په‌رله‌مان عێراق، بڕیاردانی لە بارەی دوو سکاڵای پێشتر دواخست.
ئه‌و دوو سكاڵا نوێیه‌ی ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی سەیری کردن له‌لایه‌ن دوو په‌رله‌مانتاری لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه پێشكه‌ش كراون كه هه‌ریه‌كه له (عالیه نسه‌یف)و (عه‌توان عه‌توانی)ن.
بڕیار بوو ئه‌مڕۆ دادگای فیدڕاڵی بریاری خۆی له‌باره‌ی سكاڵاكانی (مه‌حمود مه‌شهدانی) و (باسم خه‌شان) رابگه‌یه‌نێت، بەو دوو سکاڵایەیە ئەمڕۆوە کۆی سکاڵاکان بونەتە چوار سکاڵا لەسەر یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کە لە ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە ئەنجامدرا.
ئەو چوار پەرلەمانتارەی سکاڵآیان تۆمار کردووە یەکیان مەحمود مەشهەدانیە کە سونەیە و یەکیان باسم خەشان کە پەرلەمانتاری سەربەخۆیە و دوو سکاڵآکەی دیکەش لە پەرلەمانتارانی چوارچێوەی هەماهەنگین.