وتەبێژی یەکێتی: پارتی بەئەجێندایەكی تەم و مژاوی هاتە ناو دانوستانەكان

لڤین:

وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەڵامی راگەیەندراوەکەی وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەداتەوە و دەڵێت، كە دڵنیابووین پارتی بەئەجێندایەكی تەم و مژاوی هاتە ناو دانوستانەكان و نێو پرۆسەی سیاسی عیراقەوە هەستمان كرد ئەو هەوڵانە مەترسیدار دەبن و خزمەت بەپرۆسەی دیموكراسی و مافە دەستووریەكانی گەلانی عیراق و قەوارەی هەرێم ناكات.

ئەمین بابە شێخ، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە وەڵامی راگەیاندراوەکەی ئەمرۆی وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن وتی ” ئەوە وەفدەكانی پارتی بوون کە بە ناوەڕۆكێكی تەم و مژاویەوە دەهاتن بۆ كۆبوونەوەكان، لێرەدابە بیر پارتی دیموكراتی كوردستان دەهێنینەوە كە هیچ رێككەوتنێكی كۆنكرێتیمان لەگەڵیان نەبووە، چونكە خۆیان هەلی وایان نەڕەخساندو دەیانوویست رێككەوتنێكی ناشەفافمان لەگەڵ بكەن”.

دەقی لێدوانەکەی ئەمین بابەشێخ وتەبیژی یەکێتی:-

ئەمین بابە شێخ وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە وەڵامی راگەیاندراوەکەی ئەمرۆی وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم لێدوانەی بۆ راگەیاندنەکاندا :

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی كوردستان كە دوێنێ 23ی کانونی دووەمی2022، بۆ رای گشتی كوردستانیی بڵاویكردەوە، خستنەڕووی راستییەكانی تێدابوو ،چونكە لەدانوستاندنەكاندا هەر لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی تشرینی یەكەمی ساڵی پارەوە هەوڵەكانمان بۆ ئەوە  بوو بەیەكڕیزی و پڕۆژەیەكی یەكگرتوی نیشتمانییەوە  لەگەڵ  لایەنە سیاسیەکانی  عێراق بە شیعە و سوننەوە   بچینە بەغدا، بەڵام بەداخەوە پێشبینی ئەوە دەكرا  پێشوەخت پارتی  لەگەڵ چەند لایەنێكی تردا بەبێ  ئاگاداری  ئێمە و لایەنەکانی  تر چوبوونە ناو رێككەوتنێكەوە كە بەهیچ شێوەیەك خزمەت  بە پرۆسەی سیاسی لەعیراق و مافەدەستوریەكان  و قەوارەی هەرێمی كوردستان  ناکات. هەر لەسەرەتای ئەو كۆبوونەوانەوە ھەڤاڵ بافل جەلال تاڵەبانی و وەفدەكانی یەكێتیی  نیشتمانیی کوردستان  بە دەسەلاتی تەواو و بە بڕیاری سەربەخۆی  نیشتمانیەوە لەگەڵ پارتی دا گفتوگۆیان دەكرد دور لە پرەنسیپەکانی تاکڕەوی و  قۆرخکاری له  پرۆسەی  بڕیاردانی  سیاسیدا   .

بەڵام بەداخەوە ئەوە وەفدەكانی پارتی بوون کە بە ناوەڕۆكێكی تەم و مژاویەوە دەهاتن بۆ كۆبوونەوەكان.

هەر لێرەدا بە بیر پارتی دیموكراتی كوردستان  دەهێنینەوە كە هیچ رێككەوتنێكی كۆنكرێتیمان لەگەڵیان نەبووە، چونكە خۆیان هەلی وایان نەڕەخساندو دەیانوویست رێككەوتنێكی  ناشەفافمان  لەگەڵ بكەن.

بەشداری نەكردنی فراكسیۆنی یەكێتی لەیەكەم دانیشتنی عیراق لەبەر هەڵوێستی پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت (راكان جبوری) و كێشەی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان بوو و ھیچ پەیوەندی بەهەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە نەبووە.

لەبارەی دووبارە كاندیدكرنەوە ی سەرۆك بەرهەم ساڵح بۆ خولی دووەمی سەرۆكایەتی، پێداگریمان بۆ ئەوەیە كە ئەو وەك پارێزەری دەستووری عێراقی فیدراڵ و پارێزەری بەرژەوەندییەكانی گەلانی عیراق و  قەوارەی هەرێمی كوردستان دەبێت، وەك چۆن هەمیشە نوێنەرانی تری یەكێتی نیشتمانی لەبەغدا بەپێی دەستوور ئەم ئەركەیان جێبەجێكردووە.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە لەگەڵ یەكڕیزی ماڵی كور د بووەو هەوڵی بەردەواممان دوپاتكردووەتەوە بەڵام كە دڵنیابووین پارتی بەئەجێندایەكی تەم و مژاوی هاتە ناو دانوستانەكان و نێو پرۆسەی سیاسی عێراقەوە هەستمان كرد ئەو هەوڵانە مەترسیدار دەبن و خزمەت بەپرۆسەی دیموكراسی و مافە دەستووریەكانی گەلانی عیراق و قەوارەی هەرێم ناكات، بۆیە ئێمەش لەڕوانگەی بڕوای نەگۆڕو چەسپاومان بەڕێكارە دەستووری و دیموكراتییەكان لەپرۆسەی سیاسی عێراق كاندیدی پەسەندكراوی خۆمان و بەرەزامەندی زۆر لایەنی تری عێراقی و کوردستانی  بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دیاریكرد.
لە کۆتاییدا  دوپاتی دەکەینەوە کە یەکێتیی  نیشتمانیی کوردستان بۆ  چارەسەرکردنی کێشەکان هەمیشە بڕوای   بە  پرەنسیبی   دیالۆگ   ودانوستاندن   نەگۆڕە  و ئێستاش  لە پێناوی بەرژەوەندی  گشتی دەرگای  ئەو بژاردەیەمان  دانەخستووە بەمەرجێ بۆ رێککەوتنێکی کۆنکریتی بێت



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button