عەتا سەراوی: بەرهەم ساڵح تاکە کاندیدی یەکێتی-یە

لڤین:
عەتا سەراوی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی: ئەمڕۆ بەشداریمان لە کۆبونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرد کە کۆمەڵێک بریاری گرنگی تێدا درا.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی وتیشی: لە کەیسی سەرۆک کۆماری عێراق و پابەند بوونی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە یەک کاندید کە ئەویش (دکتۆر بەرهەم)م.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە کۆبونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لە سەرجەم چاکسازییەکان لە حیزب و حکومەت،دواتر پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەحزابی عێراقی و لایەنە کوردستانییەکان وە ئامادەبوون بۆ هەر ئەگەرێک کرایەوە.
ئەوەس لە کاتێکدایە کە مەسعود بارزانی بە بافڵ تاڵەبانی ڕاگەیاندووە کە ئەو سورە لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار لەلایەن حزبەکەیەوە کە کاندیدیان بۆ ئەو پپۆستە هۆشیار زێباریە.