مەسرور بارزانی داوایەک لە وەزیری پێشمەرگە و ناوخۆ دەکات

لڤین:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە، لەگەڵ هەریەک لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ کۆبوویەوە و هێرشەکانی ئەمدواییەی داعشیان تاوتوێ کرد.
مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ وەزیرانی پێشمەرگە و ناوخۆ، نیگەرانیی خۆی بۆ هێرشەکانی ئەمدواییەی داعش دەربڕی و داوای لە هەردوو وەزیرەکە کرد پەیوەندیی پتەو لەگەڵ هاوپەیمانان و حكومەتی فیدراڵی ببەستن.
سەرۆکی حکومەت راشیگەیاند: پێویستمان بە بەهێزترکردنی هێڵەکانی بەرگری و توندترکردنی رێکارەکانی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەڕەشەی تیرۆریستانە.