لە 24 کاتژمێری رابردوو 77تووشبوی کۆرۆنا تۆمارکراوە

لڤین: وهزارهتی تهندروستی حکومەتی ههرێمی كوردستان نوێترین ئامارەکانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگهیاند، له24کاتژمێری رابردووەدا 77 تووشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و یەک توشوبوش گیانیل ەدەستداوە.
وەزاتەکە ئاماژەی بەوەکردووە لەو ماوەیەدا چوار هەزار و 386 پشكنینی نوێی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش 77 توشبووی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
ئاماژهی بهوهشكردووه، 70 تووشبوی چاكبونهتهوه، کۆی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە 107 ھەزار 626 تووشبوو.