ئەمڕۆ دابەشکردنی موچە کۆتایی دێت

لڤین:
وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه موچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت و داموده‌زگایانه دابه‌شده‌كرێت، كه تا ئێستا موچه‌ی مانگی كانونی یه‌كه‌می 2021یان وه‌رنه‌گرتووه.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ كۆتایی دێت به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 12 ئەوەش دوای بڵاوکردنەوەی خشتەی ڕۆژی پێنج شەممە دێت کە شەپۆلێکی بەفر و سەرما ڕوووی لە هەرێمی کوردستان کرد بەهۆیەوە ئاستەنگ بۆ فەرمانبەران دروست بوو.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی دەشڵێت: هه‌ربۆیه بڕیاردرا له ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه دابه‌شكردنی موچه ده‌ستپێبكاته‌وه و كۆتایی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و مانگه بهێندرێت.