هەڤاڵ ئەبوبەکر: سبەینێ دەوام سەعات 10 دەستپێدەکات

لڤین: 

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند سبەینێ یەکشەممە دەوامی فەرمی لە دامودەزگاکانی حکومەت لە کاتژمێر ١٠ی بەیان دەست پێدەکات. 

هەڤاڵ ئەبوبەکر، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: لە بەر نزمبونەوەی زۆری پلەکانی گەرماو دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە هەندێک ناوچەو گەڕەکەکاندا، دەوامی سبەینێی دامودەزگاکان (یەکشەممە ٢٣ی مانگ)، لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ لە سەعات ١٠ی بەیانی دەستپێدەکات بۆ سەعات ٢ ی پاشنیۆڕۆ.

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی سەرما سنوری ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە بە هۆیەوە ئاستەگی هاتووچۆ دروست بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button