ھەسەدە لە بارەی ھێرشکردنە سەر گرتوخانەیەکی تایبەت بە چەکدارانی داعش رونکردنەوە دەدات

لڤین:

دوای ھێرشکردنە سەر گرتوخانەیەکی چەکدارانی دیلی داعش لە حەسەکە ھەسەدە ڕایگەیاند، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەهاوکاریی ھەسەدە، دۆخی گرتوخانەی غوێرانیان کۆنترۆڵ کردووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات-ھەسەدە، لەبارەی ئەو ئاڵۆزییەی شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش لە گرتوخانەی غوێران لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان دروستیان کرد، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوەە  دۆخی ناو گرتوخانەکەیان کۆنترۆڵ کردووە. کە تیایدا دەستگیرکراوەکانی داعش لە بەندیخانەکەدا بەتانیی و ماددەی پلاستیکییان لەناو گرتوخانەکەدا سووتاندووە، بۆ ئەوەی ئاڵۆزیی دروست بکەن.

وتوشیەتی ژمارەیەک ئەندامی شانەی تیرۆرستیی، کە لەدەرەوەی تەلبەندەکانەوە هێرشیان کردە سەر گرتوخانەکە، بەرەو گەڕەکی زهور لەنزیکی گرتوخانەکە هەڵهاتن و خۆیان لە ماڵی هاوڵاتیاندا حەشارداوە، هێزەکانی سنوورەکەش، ناوچەکەیان گەمارۆداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button