هاتووچۆی دەربەندیخان ڕێگای سلێمانی داخست

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، بەهۆی بارینی بەفرێکی بەهێز و بونی ڕەشەبا رێگەی (دەربەندیخان-سلێمانی) مەترسی زۆری لەسەرە، بۆیە بۆ ئەوەی مەترسی بۆ شۆفێران دروست نەبێت ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەهەردوو دیوی ( دەربەندیخان-زەڕایەن  و زەڕایەن – دەربەندیخان) ڕاگیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان لەراگەیەنراوێکدا دەڵێت “لە ئێستادا و بەهۆی بارینی بەفرێکی بەهێزو بونی ڕەشەبا لە ڕێگای (دەربەندیخان-سلێمانی) مەترسی زۆر لەسەر ڕەوشی هاتوچۆ هەیە بەتایبەت لەرێگەی (دەربەندیخان-زەڕایەن).”
ئەوەش هاتووە، بۆئەوەی گرفت و لەمپەڕی مەترسی بۆ شۆفێران دروست نەبێت، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەهەردو دیوی ( دەربەندیخان-زەڕایەن ) و ( زەڕایەن – دەربەندیخان) ڕاگیراوە تا ئەوکاتەی مەترسی لە سەر ڕێگاکە نامێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان ئەوەشی خستوەتەڕو، “هۆکاری بڕیارەکەش لەبەر ئەوەیە بەهۆی ئاستەنگی مەترسیدارەوە ناتوانرێت تیمەکانمان لە کات و ساتی پێویستدا بگەن بەو شوێنانەی کە ئاستەنگی هاتووچۆی لێ دروست دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button