دوو کەس لەسەر شوێنی ئۆتۆمبێل هێرشیان کردە سەر کەسێکی دیکە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى گەرمیان ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لەسەر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بووە بە شەڕیان فەرمنای دەستگیرکردن بۆ دوو کەس دەرچووە. 

لە ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیاندا هاتووە:پۆلیسی گەرمیان ئاشکراشی دەکات:  هاوڵاتیەک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە بریندار بوو بوو.

پۆلیسی گەرمیان لە زاری بیندراەكەوە بڵاوكردووەتەوە، كاتێك لەکۆڵانەکەی ماڵی خۆیان ئۆتۆمبێلی ڕاگرتووە و بەوهۆیەوە لەگەڵ دراوسێیەکی بووە بەدەمەقاڵەیان و لەئەنجامدا دراوسێکەیان خۆی و براکەی بەچەک و چەقۆ هێرشیان کردۆتە سەری و بەفیشەک برینداریان کردووە و چەند فیشەکێکیان بەئۆتۆمبێلەکەیانەوە ناوە.

ئاماژەبەوەكراوە، لەئێستادا چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکە کراوە و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردۆتەوە، بەبریاری دادوەریش بەپێی مادەی405/31  فەرمانی دەستگیرکردن بۆتۆمەتباران دەرچووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button