مەسرور بارزانی بۆ ئومێد خۆشناو: خزمەتی هەموو دانیشتووانی هەولێر بکە

لڤین:

دوای دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری نوێ، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سەردانی مەسرور بارزانی کرد، بارزانیش داوای کرد پارێزگاری نوێ بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، خزمەتی هەموو دانیشتووان و پێکهاتە جیاوازەکانی پارێزگاکە بکات.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری نوێی هەولێر کرد.

مەسرور بارزانی، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە پارێزگاری نوێی هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا و جەختی لەوە کردەوە، کە “پێویستە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، خزمەتی هەموو  دانیشتووان و پێکهاتە جیاوازەکانی پارێزگای هەولێر بکات، بەتایبەتیش خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت”.

ڕاشیگەیاند کە بە هەموو شێوەیەک، پشتیوانیی پارێزگاری هەولێر دەکەن بۆ ئەوەی لە ئەرکەکەیدا سەرکەوتوو بێت و بە باشترین شێوە خزمەتی هاوڵاتییان بکات، لایخۆشیەوە پارێزگاری هەولێر، سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی کرد و دڵنیاییدا، کە بە هەموو شێوەیەک کار دەکات لە ئاست متمانە و چاوەڕوانییەکاندا بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button