لە پشدەر ٤٥٠ سەر مەڕ تیاچوون

لڤین:
لە گوندێکی ناحیەی هەڵشۆ ٤٥٠ سەر مەڕ و بزن بەهۆی ڕەنووی بەفرەوە مرداربوونەوە، ٣١ مەڕیش ڕزگارکران.
دوێنێ دووشەممە کاتێک لەلایەن حەوت شوانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ٤٨١ سەر مەڕ و بزن بە قاچاخ داخڵی سنووری هەرێمی کوردستان کراون و بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر مەڕ و بزنەکان بەر ڕەنووی بەفر کەوتوون.
روداوەکە لە سنووری ناحیەی هەڵشۆی قەزای پشدەر بووە تەنھا ٣١ سەر مەڕ رزگاریان بووە سەرجەم مەڕەکانی دیکە بەھۆی زۆری بەفربارین لەو ناوچە شاخاویەدا تیاچوون.