پەروەردەی سلێمانی لە بارەی تاقیکردنەوەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند ئەو خوێندکارانەی بە ھۆی بەفر بارینەوە ناتوانن بەشداری تاقیکردنەوە بکەن دواتر تاقیکردنەوەیان پێدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی بڵاویکردەوە، هەر قوتابی و خوێندکارێک بەهۆی ئەم شەپۆلی بەفر بارینەوە نەیتوانی ئامادە بێت لە تاقیکردنەوەی رۆژی 17-1-2022 دەتوانێت لە دوای پشووی کۆتایی وەرزی یەکەم تاقیکردنەوەی ئەمڕۆی وەک قوتابی و خوێندکارێکی مۆڵەت پێدراو دەتوانێت تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدات بە پێی خشتەیەک کە لەلایەن کارگێڕی قوتابخانەو خوێندنگەکانەوە دیاری دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیەکە ئاماژەی بەوەکردووە دەسەڵاتیانداوە بە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنوورەکەیان بۆ راگەیاندنی پشوو لە کاتی پێویستدا.
حەوەش لەکاتێکدایە زۆربەی پەروەردەکانی سنووری پارێزگاکە پشوویان بۆ قۆناخەکانی یەک تاوەکو سێی بنەڕەتی و باخچەی ساوایان بۆ ماوەی سێ رۆژ راگەیاندووە