بەهۆی بەفرەوە ڕێگای سەرەکی دەربەندیخان – سلێمانی داخرا

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەهۆی کەشوهەواو بارینی بەفرەوە ڕێگای سەرەكی دەربەندیخان ـ سلێمانی داخرا.
ئەمڕۆ ١٧ی کانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە ئاگادارییەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، مەفرەزەكانیان كە لە ڕێگـای سەرەكی (دەربەندیخان- سلێمانی) لە كاردان و چاوێری و هاوكـاری شۆفێران دەكەن ئاگاداریان كردن كە رێگاكە بەتەواوی گیراوەو هیچ ئۆتۆمبێلێك ناتوانێ تێپەڕێ.
وتیشی ” ڕێگاكە لە بەرزایەكانی قاشتی و بیركێ ڕێگاكە بە تەواوی پەكی كەوتووە، بۆیە داوا دەكەین شۆفێران بە هیچ هۆكارێك هاتوچۆ نەكەن”.
ئەمەش دوای ئەوە دێت لە شەوی رابردوەوە شەپۆلێكی بەفربارین هەرێمی كوردستان و زۆربەی ناوچەكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە و لەسەنتەری شاریش بەفرێكی زۆر باریوە.