لەتیف رەشید: بۆ خۆ کاندیدکردنم پرسم بەکەس نەکردووە

لڤین:

لەتیف ڕەشید، کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەڵێت ئەو کە خۆی کاندیدکردووە پرسی بە کەس نەکردووە، دەشڵێت بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی پرۆگرامەکەی پەیوەندی لەگەڵ هەموو هێز و کوتلەکان کردووە.

لەتیف ڕەشید کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند: من حەز دەکەم پەیوەندییەکی زۆر توند هەبێت لە نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندی عێراقدا، چونکە حکومەتێکی بەهێزی ناوەند و حکومەتێکی بەهێزی هەرێم لە بەرژوەندی هەموو عێراقە.

ئامادەنەبوو وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە کە ئایا کاندیدی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە یاخود خۆی بەسەربەخۆ خۆی کاندید کردووە، وتیشی “وتم لەگەڵ هەموو لایەکان قسەم کردووە، بە بڕوای من ئەو شتانەش هەمووی بە ڕێککەوتن دەبێت، ئەمە پرۆسەیەکی دیموکراسییە و کەس گەرەنتی پێش وەختە وەرناگرێت دەردەچێت یاخود دەرناچێت”.

کاندیدەکەی سەرۆک کۆماری کە لە ناو یەکێتیدا کاری سیاسی دەکات سەبارەت بەوەی دەوترێت پۆستی سەرۆک کۆماری لە عێراقدا، پۆستێکی تەشریفیە، دەڵێت” من لەگەڵ ئەوەدا نیم، چونکە بە پێی دەستوری عێراقی، کە دەڵێت دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە عێراقدا پێکدێت لە سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران.”

هەرچەندە هەندێک بۆچونیان هەیە دەڵێن”پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پۆستێکی تەشریفاتیە و دەسەڵات و گرنگی بەو جۆرە نیـیە” بەڵام د. لەتیف ڕەشید ڕەتیدەکاتەوە کە ئەو خۆی گوێی لەو قسەیە بووبێت و دەڵێت” من گوێم لەوە نەبووە هیچ کەس بڵێت پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ئەو گرنگیەی نیـیە و پۆستێکی تەشریفاتیە، بە پێچەوانەوە ئەوەی من گوێم لێبووە، هەموو کاتێک خەڵک ئەم پۆستەی( پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق) بە گرنگی داناوە، وە ئەگەر مرۆڤ ئەو پۆستەی وەرگرت دەبێت شانازی پێوە بکات و سەری خەڵک و عێراقیشی پێوە بەرز بکاتەوە.”

لەتیف ڕەشید لەسەر ئەوەی کە پێشتر پرسی بە پارتی و بارزانی کردووە بۆ خۆ کاندیدکردن وتی ” من بە ڕاستی پرسم بە کەس نەکردووە، بەڵام خۆم کاندید کردووە چونکە ئیمانم بە دیموکراتیەتە، هەموو کەس مافی هەیە لەو پرۆسەیەدا بەشدار بێت، بەڵام پەیوەندیم لەگەڵ هەموو هێز و کوتلە و هەتا کەسایەتی کە پێویست بێت کردوومە.”

لە قسەکانیدا وتیشی: کە پێت دەڵێم هەموو هەموو هێزێک و کوتلەیەک پەیوەندیم پێوە کردوون، بەڵام داوای ئەوەم نەکردووە پشتگیرم دەکەن یاخود نا، بەڵکو قسەمان کردووە و باسی پرۆگراممان کردووە من حەزدەکەم بۆ ئەم پۆستانە مرۆڤ بە پرۆگرامێکەوە بچێتە ناوەوە، پشتگیری پرۆگرامەکەی بکەن نەک پشتگیری کەسێتی خۆی وەک تاکە کەس. زۆربەی لایەنەکان کە قسەم لەگەڵ کردوون پشتگیری پرۆگرامەکەیان کردووم.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button