بەفر دەوامی حکومەتی لە ھەڵەبجە ڕاگرت

لڤین:
بەهۆی بەفربارینەوە لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە پشووی فەرمی راگەیەندرا.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی بەفربارین و ئاستەنگی هاتووچۆ ئەمڕۆ دووشەممە 17/1/2022، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پشووی فەرمی دەبێت.
هاوکات پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند “بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرەی کە رووی لە پارێزگای هەڵەبجە کردووە، ئەمڕۆ پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت لە پارێزگای هەڵەبجە”.