نزیکەی 6ھەزار ئەفسەر و پێشمەرگە پلەیان بەرز دەکرێتەوە

لڤین:
5787 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە دیوانی وەزارەت و لیواکان بە فەرمانێکی وەزاری پلەیان بەرز دەکرێتەوە.
بە گوێرەی نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە، 5787 پلەدار و پێشمەرگە کە سەربە دیوانی وەزارەت و لیواکانن بە فەرمانی وەزیری پێشمەرگە پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە.
بڕیارەکە بە پشتبەستن بە ماددەی 14 لە سیستەمی ژمارە 6ـی ساڵی 2011 لە پەیڕەوی (نیزامی) راژە و خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بە یاسای ژمارە 38ـی ساڵی 2007لەگەڵ رێنمایی پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان دراوە.
ناو ئەو کەسانەی پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە بەسەر دوو لیستدا دابەش دەبن، کە لیستی یەکەم ناوی 5553ـی پلەدار و پێشمەرگە لەخۆدەگرێت و لیستی دووەم ناوی 334 پلەدار و پێشمەرگە لەخۆدەگرێت.