بە هۆی فرۆشتنی کارتی ڤاکسین 12 کەس دەستگیرکران

لڤین:
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق ڕایگه‌یاند، 12 كه‌س به‌تۆمه‌تی فرۆشتنی كارتی كوتانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای دیاله ده‌ستگیركراون كه پێنج كه‌سیان فه‌رمانبه‌ری ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانن.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی ئاشکرای کردووە، له ڕێگه‌ی به‌دواداچونی مه‌یدانی و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی چاودێرییه‌وه، مه‌فره‌زه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی له پارێزگای دیاله 12 گومانلێكراویان ده‌ستگیركردوه به تۆمه‌تی فرۆشتنی كارتی به‌كارهێنانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌و هاوڵاتیانه‌ی كه ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه”.
شانەکە دەشڵێت، پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و 12 تۆمه‌تباره له‌كاتێكدابووه كه له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌كه‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كانیش پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر پرۆسه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە: وته‌ی تۆمه‌تباره‌كان وه‌رگیراوه و دانیان ناوه به وه‌رگرتنی پاره‌ی زۆر له به‌رامبه‌ر فرۆشتنی كارتی به‌كارهێنانی ڤاكسین، له‌ئێستاشدا رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر و ره‌وانه‌ی دادگا كراوه، كه پێنج له‌و تۆمه‌تبارانه فه‌رمانبه‌ری ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانن.