تاڵیبان نزیکەی 3000چەکداری بەهۆی گەندەڵی دووردەخاتەوە

لڤین:
بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان بڕیاریدا به ده‌ركردنی دوو هه‌زار و 840 چه‌كدار له‌ریزه‌كانی، هۆكاره‌كه‌شی بۆ پابه‌ندنه‌بوونیان بووه به‌بڕیار و رێنماییه‌كان و تێوه‌لاگانیان له‌گه‌نده‌ڵی.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌فغانستان، دوو هه‌زار و 840 چه‌كداری بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌ڕیزه‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی “وردبینیكردن” ده‌ركراون و سزادراون، هۆكاری ده‌ركردنیان بۆ ئه‌نجامدانی پێشێلكاری و پابه‌ند نه‌بن به‌بڕیار و رێنماییه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌تیفوڵا حه‌كیمی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری رایگه‌یاندوه “ئامانج له‌دوورخستنه‌وه‌ی به‌شێك له چه‌كداره‌كان له ماوه‌ی ئه‌م پڕۆسه‌ی وردبینیكردنه‌دا، بۆئه‌وه‌یه بتوانین له داهاتوودا هێزێكی پاكی سه‌ربازی و پۆلیسی دروست بكه‌ین”.
وتیشی “دیارترینیان هۆكاره‌كان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه بریتی بووه له‌وه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و ده‌رمان و ده‌ستتێوه‌ردانیان له ژیانی تایبه‌تی خه‌ڵك، به‌شێكیشیان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ داعش هه‌بوه”.
بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان رایگه‌یاندبوو، لیژنه‌یه‌كی دامه‌زراندووه بۆ دیاریكردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له‌ژێر ئاڵای ئه‌فغانستاندا سه‌رپێچی رێنماییه‌كانی ده‌كه‌ن.