پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبونەوە دەکەن

لڤین:
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە کەش سارد و باراناوی دەبێت، لەگەڵ بەفربارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان، بەرزترین پلەکانی گەرما زیاتر لە ڕوو لە نزمبوونەوەى دەکەن.
بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزە زانی هەرێم پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ناوچە شاخاوییەکان پلەکانی گەرما بۆ سفر یان ژێر سفر دادەبەزن.
هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، بۆ سبەینێ دووشەممە کەش سارد و نمەباران دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، لە کاتەکانی ئێوارە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.