چەند ڕێگایەکی ئیدارەی سۆران ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ دروست بووە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ئاگاداری شوفێران دەكاتەوە بە هۆكاری بارینی بەفرێكی زۆر لە ناوچە شاخاوییەكان رێگای قەزای چۆمان بۆ حاجی ئۆمەران بە هۆكاری بارینی بەفرێكی زۆر ئاستەنگی بۆ دروست بووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران دەڵێت رێگای قەزای چۆمان بۆ حاجی ئۆمەران بە هۆكاری بارینی بەفرێكی زۆر ئاستەنگی بۆ دروست بووە، جگە لەو ئوتومبیلانەی (4R) دەبل اكسلن بە بەستنی زنجیرەوە هاتووچۆ نەكەن، ئەوانیش ئەگەر پێویست نەبێت .

رێگاكانی قەزای مێرگەسۆر بۆ ناحیەی پیران و ناحیەی شێروان مەزن و ناحیەی بلێ ئاستەنگی بۆ دروست بووە، جگە لەو ئوتومبیلانەی (4R) دەبل ئەكسلن بە بەستنی زنجیرەوە هاتووچۆ نەكەن، ئەوانیش ئەگەر پێویست نەبێت .

ئاماژەی بەوەشکردووە رێگای سۆران بۆ ناحیەی سیدەكان بەتایبەتی پێچەكانی سەری بەرد بە هۆكاری بارینی بەفرێكی زۆر ئاستەنگی بۆ دروست بووە، جگە لەو ئوتومبیلانەی (4R) دەبل ئەكسلن بە بەستنی زنجیرەوە هاتووچۆ نەكەن، ئەوانیش ئەگەر پێویست نەبێت .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button