مردن بە ئۆمیکرۆن لە ئێران تۆمارکرا

لڤین:

بەرپرسانی ته‌ندروستی ئێران رایانگه‌یاند، سێ كه‌س به‌هۆی توشبوونیان به‌ ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن مردون كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردنه‌ به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ تۆماركرابێت.

محه‌مه‌د هاشمی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌ گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند، ژماره‌ی تووشبوانی ئۆمیكرۆن له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران گه‌یشتوه‌ته‌ هه‌زار و 169 توشبوو، له‌كۆی ئه‌و تووشبوانه‌ش سێ حاڵه‌تی گیان لەدەستدان به‌و ڤایرۆسه‌ تۆماركراون.

ئاماژه‌ی به‌ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی به‌رامبه‌ر به‌ كۆرۆنا و ئۆمیكرۆن كرد و رایگه‌یاند، باشترین چاره‌سه‌ر له‌ئێستادا به‌كارهێنانی ده‌مامكه‌ له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان و له‌هه‌وڵیشدان بۆئه‌وه‌ی بتوانن ڤاكسینی زیاتر بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button