سەدر ئۆفەری نوێی خستە بەردەم عامری و حەکیم

لڤین:
لە کۆبونەوەی سەرۆكی فەتح و موقتەدا سەدردا لە حەنانەی نەجەف سەدر چەند ئۆفەرێكی خستووەتەبەردەم عامری بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزاری.
بەگوێرەی ھەواڵی میدیاکانی نزیک لە ھادی عامری لە کۆبونەوەی ئەمشەوی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، سەدر پێشنیاری كردووە ھەریەکە لە فەتح و ڕەوتی حیكمە لە حکومەتدابن و لە چوارچێوەی ھەماھەنگی بکشێنەوە.
سەدر پێشنیاری کردووە وەزارەتی نەوت بدرێتەوە بە رەوتی حیکمە لە گەڵ جێگری سەرۆك وەزیران و ئەمیندارێتی گشتی بەغداد.
ھاوکات داوایکردووە ھاوپەیمانی فەتحیش وەزارەتی گواستنەوە و ناوخۆ و جێگری سەرۆك كۆمار لە حکومەت بمێنێتەوە.