وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له قۆری چای بۆمبێكی چێندراو به شوانێكدا ته‌قییه‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “دوای ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی، له سنوری میحوه‌ری دووی گه‌رمه‌سێر و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی زه‌وی له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش، ئه‌مڕۆ 15ی كانوونی دووه‌می 2022، له‌هه‌مان سنور بۆمبێكی چێندراو، كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه دانرا بوو، به شوانێكدا ته‌قییه‌وه، خۆشبه‌ختانه زیانی گیانی نه‌بووه و شوانه‌كه سه‌لامه‌ته”.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت “هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچه‌یه‌دا، جێگیربوون و توانیویانه، ده‌یان مۆڵگه‌ی تیرۆرستان تێك بده‌ن و چه‌ندین پاشماوه‌ی بۆمبی چێندراو و حه‌شارگه‌ی تیرۆریستان بدۆزنه‌وه و خاپوری بكه‌ن”.