سەرۆكی فراکسیۆنی پارتی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی دوو كورسیه‌كه‌مان

لڤین:
لە بارەی ئەو دوو کورسیەی پارتی کە بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و بە هۆی دوبارەبونەوەی ناوی دەنگدەرانەوە لە دەستیاندا سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند هەوڵی وەرگرتنەوەی دەدەن.
دوای ئەوەی دوو کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە هۆی زۆری ڕێژەی دەنگی دووبارە لە سندوقەکانی دەنگدان لە هەولێر و نەینەوا لە پارتی سەندرایەوە و درایە کاندیدەکانی یەکێتی پارتی ناڕازیە و لە هەوڵی وەرگرتنەوەیدایە.
ڤیان سه‌بری، بە ماڵپەری فەرمی حزبەکەی وتووە “ئێستا وه‌كو پارتی به‌پێی ده‌ستوور ده‌توانین تانه پێشكه‌ش بكه‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دوو كورسیی فراكسیۆنی پارتی له نه‌ینه‌وا و هه‌ولێر”.
وتوشیەتی: ئێستا كار ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو كورسییه به شێوه‌یه‌كی یاسایی له دادگای فیدڕاڵی، چونكه مافی خۆمانه و ده‌ستووریش رێگای داوه كه رێكاری یاسایی بگرینه به‌ر.