پۆلیسی هەولێر: لە هەشت ئۆتۆمبێلەکەی هەولێر دوو دانەیان دەستیان بەسەردا نەگیراوە

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند ئەو کەسانەی هەشت ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکەیان بردبوو دەستگیرکراون بەڵآم دوو لە ئۆتۆمبێلەکان تا ئێستا دەستیان بەسەردا نەگیراوە. 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا لە بارەی ئەو گروپەی کە هەشت ئۆتۆمبێلی لاندکرۆزەریان لە هاوڵاتیان وەرگرتبوو دواتر بردبویان دەڵێت: تاوانێکی فرت و فێڵ لەناو شاری هەولێر ڕوویدا، کەوا کۆمپانیایەک بەمەبەستی بەکرێدانی ئۆتۆمبێل (٨) ئۆتۆمبێل لە جۆری (لاندگرۆزەر) لە هاوڵاتیان بردبوو، دوای ئاگادار کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبار و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکان دەرچوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر توانیان دوو تۆمەتباری سەرەکی بەناوەکانی (م. ا. ا.) و (ئـ. ع. چ.) کە تاوانەکەیان ئەنجام دابوو دەستگیر بکرێن لەگەڵ دەست بەسەرداگرتنی (٦) ئۆتۆمبێل وە فەرمانی دەست بەسەرداگرتنی دوو ئۆتۆمبێلەکەی تر بڵاوکراوەتە بەمەبەستی دەست بەسەرداگرتنیان.
ئەوەش دوای ئەوە هات کە کۆمپانیایەک لە شاری هەولێر بە ناوی دابینکردنی هەلیکارەوە هەشت ئۆتۆمبێلی لاندکرۆزەری مۆدێل سەروی ٢٠١٨ی هاوڵاتیان وەردەگرێت و بە ناوی دانانای (gps) دەیانبات، هاوڵاتیەکانیش ڕایانگەیاند کە ئەو شوینە مۆڵەتی دەزگا ئەمنیەکانی هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button