وەزارەتی دارایی هۆکاری ئامادەنەکردنی پڕۆژە یاسای بودجە ئاشکرا دەکات

لڤین:

بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، تا ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان داهاتی خۆیانی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری نه‌ناردووە.

په‌روین نوری، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابوری ئه‌مڕۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند “له‌كابینه‌ی نۆیه‌مدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانیكرد كه‌ هه‌موو داهاتی حكومه‌ت بچێته‌وه‌ وه‌زاره‌تی دارایی، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان داهاتی خۆیانی بۆ ئێمه‌ نه‌ناردووه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ نه‌ماتوانیوه‌ به‌پێی پێویست ئاماده‌كاری بكه‌ین بۆ بودجه‌ی 2022”.

ئەو ووتیشی: هۆكارێكی دیكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تا ئێستا په‌رله‌مانی عێراق كاره‌كانی نه‌چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردن و لیژنه‌كان دروستنه‌كراون و حكومه‌تی نوێی عێراق پێكنه‌هێنراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد “هۆكارێكی دیكه‌ی ئاماده‌نه‌كردنی پڕۆژه‌ی بودجه‌ی 2022 ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تا ئێستا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتنێك و دیارنیه‌ ئایا له‌مساڵیشدا هاوشێوه‌ی ساڵی 2021 به‌رده‌وام ده‌بین یاخود نا، ئایا ئه‌وان به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم ده‌نێرین یان نا، هێشتا دیارنیه‌”.

باسی له‌وه‌شكرد “ئێمه‌ كه‌مته‌رخه‌م نه‌بووین له‌ ئاماده‌كاری بودجه‌ و ئێمه‌ هه‌ماهه‌نگ بووین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی ته‌شغیلی و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان هه‌ردووكی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ یه‌كتری بنێرینه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆ ساڵی 2021 له‌مانگی پێنجدا ناردمان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر هاوشێوه‌ی ئه‌مساڵ داهاته‌كانمان زۆر دره‌نگ به‌ ده‌ست گه‌یشت له‌كاتی خۆیدا بینێرین و هۆكاره‌كان وه‌زاره‌تی دارایی نه‌بوو به‌ڵكو نه‌ناردنی داهاته‌كان بوو بۆ وه‌زاره‌تی دارایی”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button