ئاماری حەوت ساڵی رابردووی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا

لڤین:

گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لە تەممووزی ساڵی 2015ـەوە و لە ئەنجامی شەڕی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لانیکەم پێنج هەزار و 808 کەس کوژراون، خەڵکی سڤیلیش لەنێو کوژراواندا هەیە.

دوای کۆتایی هاتنی ئاگربەستی نێوان پەکەکە و تورکیا لە تەممووزی 2015دا قۆناغێکی نوێ لە شەڕ و پێکدادانی نێوان گەریلا و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەستیپێکردەوە. گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی دەڵێت، لەو کاتەوە “تووندوتیژییەکان” کاریگەری گەورەیان لەسەر شار و شارۆچکە کوردنشینەکان هەبووە.

گرووپەکە ئاماژەی بەوەکردووە، سێ هەزار و 671 کەس لەوانەی کە کوژراون، گەریلای پەکەکە و کەسانی چالاکی سەر بە پەکەکە بوون لە باکووری کوردستان و تورکیا.

ئاماژەی بە کوژرانی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کردووە و دەڵێت، لانیکەم هەزار و 318 کەسیان لێ کوژراون، لەو ژمارەیەش 897 کەسیان سەرباز، 302 کەسیان پۆلیس و 119 کەسیان گوندپارێز بوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button