دیندار زێباری: راپۆرتی ھیومان رایتس وۆچ رۆژنامەنوسانی بادینان بێ بنەمایە

لڤین:
سەبارەت بەو پێشلکارییانەی کراون لە بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2021 ، ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ناسرو بە ھیومان رایتس وۆچ ڕاپـۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاوکردەوە و نوێنەری حکومەتی ھەرێمیش بە بێ بنەمای دەزانێت.
ھیومان رایتس وۆچ لە ڕاپۆرتەکەدا بە ڕاشکاوی باس لە دادگای تاوانەکانی هەولێر دەکات کە سزای زیندانی سەپاندووە بەسەر 3 ڕۆژنامەوان و 2 چالاکوان. دەڵێت ” لە ساڵی 2021، دادگای تاوانەکانی هەولێر سزای 6 ساڵ زیندانی سەپاند بەسەر 3 ڕۆژنامەنووس و 2 چالاکوان لە پرۆسەیەکدا کە پێشێلکاری جدی دادگاییکردنی عادیلانەی تێدابوو لەگەڵ دەستتێوەردانی سیاسی لە ئاستی باڵادا.”
لەوبارەیەوە دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ڕاپۆرتی ڕێكخراوەكە دەداتەوەو بە دەنگی ئەمریكای وتووە، “بە هیچ شێوەیەک ئەمە ڕاست نییە و هیچ بنەمایەکی نییە، حکومەتی هەرێم یاسا و حوکمڕانی خۆی هەیە.”
دەشڵێت “هیچ کاربەدەستێکی سیاسی بۆی نییە لە هەرێمی کوردستان کەس دەستگیر بکات، نە فەرمان دەربکات و نە بە کەیفی خۆی یاسا بەسەر هەر کەسێکدا بسەپێنێت، ئەمە ئەرکی دادگاکانە.”
باسیلەوەشكردووە، “ئێمە ڕەتیدەکەینەوە کە گشتاندن بکرێت، ئەگەر کەیسێک یان کەموکورتییەک لە شوێنێک هەبێت نابێت هەرێم بە شێوەیەکی گشتی وەها پیشانبدرێت کە ئەمە ڕەوشی گشتیە.”
دەشڵێت “تەنها دۆسێکانی ئیمە دۆسێی ڕۆژنامەنووسێک نییە یان کەیسێکی دادگا نییە. دادگا ئازاد و سەربەخۆیە لە کوردستان، دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ ئەو کەیسانەدا بکات، ئێمە چەندین کەیسی گەورەتر و بابەتی زۆر مەترسیدارترمان هەیە لە ئێستادا.”
لە ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ هاتووە کە “دادگا هەستاوە بە ڕەتکردنەوەی بانگەشەی بەرگریکاران لە ئەشکەنجەدانیان و مامەڵەی خراپ و وتی بەڵگەی پێویستیان نییە.”

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button