سێ کەس لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کچێک هەڵدەخەڵيتێنن و پارەیەکی زۆری پێ دەدزن

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک سێ گەنجی دەستگیرکرد کە لە ڕێگەی “سناپچات و ئینستاگرام” کچیان خەڵەتاندووە 16 ملیۆن دینار و هەزار دۆلاریان لە کچێک وەرگرتووە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا هێمن سڵێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند “سێ کەسیان دەستگیرکردووە کە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کچانیان خەڵەتاندووە”.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک لەگەڵ دانپێدانانی ئەو کەسانەدا ئاشکرای کرد لە یەکێک لە کەیسەکاندا، ئەو سێ تۆمەتبارە بە فێڵ بڕی 16 ملیۆن دینار و هەزار دۆلاریان لە کچێک وەرگرتووە،

یەکێک لە دەستگیرکراوەکان باس لەوە دەکات بە کچەکەی وتووە “دوو هاوڕێکەم تووشی کێشەیەکی گەورە بوون و دەستگیرکراون، بۆ ئازادکردنیان پێویستیان بە پارەیە، ئەگەر هاوکاریان نەکات توشی کێشەی گەورە دەبن.”

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک دەڵێت،  کچەکە قوتابی بووە و تەمەنی هێندە گەورە نەبووە ئەو پارەیەی هەبێت، بەڵکو پارەکەی لە ماڵەوە دزیوە و پێی داون، دەشڵێت ئەو پارەیە بۆ خێزانەکە گەڕێندراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button