یەکگرتوو لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار هۆشداری دەدات

لڤین:
سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتو رایگەیاند، ململانێی نادروست لەسەر سەرۆک کۆمار، خەریكە پێگەی هەرێم لاوازتر دەكات.
هادی عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لە تویتێكدا دەڵێت “تەرخانكردنی پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ كورد لە عێراقی دوای ڕژێمی بەعس، دەسكەوتێكی سیاسی و نەتەوەیی بو بۆ گەلی كورد بە گشتی”.
دەشڵێت “بەداخەوە بەهۆی ململانێ و سیاسەتی نادروستەوە لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە سیادیە، خەریكە دەبێتە گاڵتەجاڕی و هۆكارێكی تری لاوازبونی پێگەی سیاسی هەرێم”.