قەیس خەزعەلی: هیچ بڕیارێکمان نییە بۆ هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا

لڤین:
ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند لە ئێستادا هیچ بڕیارێکیان نییە بۆ هێرشکردنە سەر باڵویۆزخانەی ئەمریکا و ئەوەی کراوە لە یاری منداڵآن دەچێت.
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق سەبارەت بەتەقاندنی چەند موشەکێک بۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕایگەیاند: لەم بارودۆخەی ئێستادا بڕیاری گروپە بەرهەڵستکارەکان هێرش کردنە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا نییە.
ئەو سەرکردەیەی بەرەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان وتیشی: ئەوەی کە کرا زیاتر وەک یاری منداڵان بوو، ئەگەر گروپە بەرگریەکان لەپشتەوەبن تواناکانیان لەوە زیاترە.